کوردستانی
لە رووداوێکدا پێنج کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.
زاهیر محەمەد، بەڕێوبەری هاتووچۆی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا کە شۆفێرەکە کۆننتڕۆڵی لەدەستدابوو بەهۆی ئەوەی بەفرێکی زۆر باریبوو کەوتبووە ناو چاڵێکەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووداوەکەدا ژنێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".
بەڕێوبەری هاتووچۆی کۆیە ئەوەشی ئاشکرا کرد "کە لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئەم یەکەم رووداوی هاتووچۆ بووە لە سنوورەکەدا، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی لە هەندێک شوێنی شارۆچکەکە دروست بووە لەلایەن تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و رێگاوبانەوە ئەو رێگایانە پاککراونتەوە بۆئەوەی شۆفێران بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن".
هەروەها لە رێگەی مەودا میدیاوە رێنمایی شۆفێرانی کرد و وتی "پێویستە شۆفێران ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن لەکاتێكدا کەشوهەوا ناجێگیرە خێراییەکانیان کەم بکەنەوە".