کوردستانی

هەواڵێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێنمایێکی نوێی بۆ کرێی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرۆفیسۆر 7500 دینار، پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 و مامۆستایانی زانکۆش 5500 دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە هاتووە، کرێی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەوانەی کاتژمێری زیادەی دەوامیان هەیە بەم شێوەیە خەرج دەکرێت:
 
1. پرۆفیسۆر 7500 دینار
2. پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینار
3. مامۆستا 5500 دینار
4. مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینار
5. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4500 دینار
6. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 4000 دینار
7. هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار
8. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە)  2500 دینار

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan