کوردستانی

رێبەر ئەحمەد: لە خوێنی ئەفسەرانی پۆلیس خۆشنابین

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبەر ئەحمەد: لە خوێنی ئەفسەرانی پۆلیس خۆشنابین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەڕەشە لەکارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت بەهۆی جێبەجێکردنی یاسا، بۆیە لە خوێنی ئەفسەرانی پۆلیس خۆشنابین و لەکەس قبوڵ ناکەین دەستدرێژی بکاتەسەر پۆلیس.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "چەند رۆژێک پێش ئێستا لەشاری سلێمانی ئەفسەرێکی پۆلیس بەدەستی تاوانبارێک شەهیدکرا کە لەکاتی ئەرکی فەرمیدا بووە، بۆیە سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەین و بەڵێنیش دەدەین کە تاوانباران دەبێت دەستگیربکرێن".

باسی لەوەشکرد "لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان، چەندین کارمەند و ئەفسەری پۆلیس برینداربوون و تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، هەروەها لەسەر جێبەجێکردنی یاسا هەڕەشەیان لێدەکرێت بۆیە ئێمە بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی پۆلیس دەبین و لەکەس قبوڵ ناکەین دەستدرێژی بکاتەسەریان".

وتەکانی وەزیری ناوخۆ لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، لەلایەن کەسێکی نزیک لەو تۆمەتبارەوە تەقە لەو مەفرەزەی پۆلیس کراو و لەوێدا نەقیب محەمەد گیانیلەدەستدەدا. هەروەها سێ هاوکاری تریشی برینداربوون.

ر. ب 

Qaiwan
Qaiwan