کوردستانی
بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە شەش کیلۆ زیاتر مادەی هۆشبەری پێبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانیان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە سنوورەكە، هێزەكانیان لە چالاكییەكدا دوای چاودێری و وەرگرتنی زانیاریی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ بەهاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە شەش كیلۆ و 200 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)ی پێبووە".
باس لەوەشکراوە "تۆمەتبارەكە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا