کوردستانی
گەنجێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021 کاتژمێر 3:30ی خولەک تەرمێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، دیاربوو تەرمەکە ئاسەواری گوللـەی بەسەریەوە دیاربوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ر-ح-ن) دانیشتووی گوندی ئامۆکانی سەر بە ناحیەی هەریرە و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی خۆی گولـلەی بەخۆیەوە ناوە، ئێستاش بۆ توێکاری تەرمەکەی گواسترایەوە پزیشکی دادی هەولێر".
س،ر

بیروڕا