کوردستانی

لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند "د.کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان پەیوەندی کردووە بە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و  رایگەیاند: من بۆ چارەسەری پزیشکی ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات".

وەزیری سامانەسروشتییەكان وتویەتی "بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە سەرۆک وەزیران بە بەندەی بەخشیووە، دوای چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan