کوردستانی
روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی ئۆتۆمبێلە "جی کڵاس"ەکەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کە سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارە وێنەی ئۆتۆمبێلە ((مارسیدس ساڵۆن جی كڵاس)ەکەی ئەمڕۆ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە روونکردەنەوە دەدات.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لەهەندێک لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئۆتۆمبێلی (ژمارە 906ی دارایی) بڵاوبووەتەوە كە ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس ساڵۆن جی كڵاسە)و وا لەقەڵەم دراوە، كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كڕدراوە بۆ بەكارهێنان".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان دەستی بەسەردا گیراوە لەگەڵ (3) ئۆتۆمبێلی تر كە دەیانویست بەشێوازی نایاسایی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن و دواتر بە پێی (یاسایی گومرگی 23 ساڵی 1984) دەستى بەسەردا گیراوە و ژمارەی میری بۆ تەرخانكراوە، بۆ ئەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی سودی لێ وەربگرن".
س،ر
س،ر
بیروڕا