کوردستانی
هەولێر؛ هه‌شت كه‌س به‌هۆی درووستبوونی لافاو و هه‌وره بروسكه‌وه مردن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، هەشت كه‌س مردون و چوار كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانیش برینداربوون، بەڵام له‌ئێستادا 90%ی دۆخی هه‌ولێر له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی یەکەمی 2021 سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به مەودا میدیای راگه‌یاند "له ئه‌نجامی رێژه‌یه‌كی زۆری باران بارین، كاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردوو، له هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌سنه‌زان، هیران سیتی، رۆشنبیری، داره‌تو، قه‌ته‌ری مامزاوا و سه‌ركارێزان، عاره‌ب كه‌ندی و چه‌ند شوێنێكی دیكه، لافاو دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه زیانی زۆری مادی و گیانی لێكه‌وته‌وه".

ئاماژەی بەوەشکردووە " به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، حەوت کەس به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی لافاو مردون و کەسێکیش بە هەورەبروسکە مردووە، هاوکات چوار كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانیش له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتییان برینداربوون، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی به‌رگری شارستانیش ئاو بردویه‌تی و زیانی زۆری پێگه‌یشتووه".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا، ئاوه‌كه ئێجگار زۆر بوو، پرد و شه‌قامه‌كانی تێكدابوو، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی نه‌یانده‌توانی به‌زویی بگه‌نه شوێنی دروستبوونی لافاوه‌كان، به‌ڵام دواتر رێگای به‌دیل به‌كارهات و خه‌ڵكیش هاوكاری زۆری تیمه‌كان بوون، له‌ئێستاشدا 90%ی دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، تیمەکانمان ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێکی دیکەی دروستبوونی لافاو.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا