کوردستانی
مەسرور بارزانی: لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە بەپەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروستبوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیشی لێ کەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی یەکەمی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم، خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بەپەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن".
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو لافاوەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینی زۆر لە هەولێر و دەوروبەری دروستبوو، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا