کوردستانی
کاتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراقدا تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا هیچ دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران سازنەکراوە، کاندیدێکی سەرکەوتووش بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "تا داگای فیدراڵی وەڵامی کۆتایی تانەکان نەداتەوە، هیچ دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران سازناکرێت، بەو پێیەش یەکەم دانیشتن دەکەوێتە سەرەتای ساڵی نوێوە".
کاروان یاروەیس، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند "بۆ یەکەم دانیشتن چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی دادگای فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەو تانانەی لە ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان دراوە، هەرکات دادگای فیدراڵی وەڵامی کۆتای راگەیاند و بە فەرمی دانی نا بە ئەنجامەکاندا ئامادەکاری دەکرێت بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی پەسەندکرد بە نوسراوی فەرمی داوا لەسەرۆک کۆماری عیراق دەکات کە لەماوەی 15 رۆژدا هەموو ئامادەکارییەک بکرێت بۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە تا ئەو کاتەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، وتیشی، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەوێتە سەرەتای ساڵی نوێوە".
ئەوە لە کاتێکدایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لە 10ی 10ی 2021 بەڕێوەچووە و زیاتر لە دوو هەفتەش دەبێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن راگەیەندراوە، بەڵام تائێستا هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجامنەدراوە.
ر. ئ.

بیروڕا