کوردستانی
زانیاری نوێ لەسەر ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ لە کەلار مینی پێدا تەقی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە نازنامەی ئەو هاوڵاتییەی بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کەلار مینی پێدا تەقیبوو وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەوهاوڵاتییەی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە گیانیلەدەستدا دانیشتووی قەزای کەلارە.

علی جەمال قدووری،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی مەجید سالار سەربەناحیەی قۆرەتوو بەهۆی دەستکاریکردنی بۆمبێکی کۆنی سەردەمی رژمی بەعسەوە لەئەنجامدا بەهاوڵاتییەکدا تەقیەوە و گیانیلەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (سلام محمود دەروێش) لە دایکبووی 1992 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلارە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا