کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: بە بێ دیرەزوور و رەقە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ناکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، ھەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بە بێ خەڵکی دێرەزور و رەقە و ناوچەکانی دیکە ناکرێت.
بە سەرپەرشتی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)، وەفدێکی باڵای (ھەسەدە) سەردانی دێرەزوریان کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری و مەدەنی و سەرۆک عەشیرەتەکان و پیاوماقوڵانی ناوچەکە کۆبووەوە.
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەو دیدارەدا جەختیکردەوە، ھیچ دیالۆگێک بە بێ بەشداری نوێنەرانی خەڵکی ناوچەکە ناکرێت، وتیشی، لە ساڵی 2021 بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچییەتی و باشترکردنی رەوشی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەقامگیری لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا.
لە بارەی گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، مەزڵوم کۆبانێ ئاشکرایکرد، مەرجەکانیان نەگۆڕە بۆ دیالۆگ، ئەویش قبوڵکردنی خۆبەڕێوەبەری باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و تایبەتمەندی ھەسەدەیە وەک ھێزێکی سەربازیی لەو ھەرێمە.
ر. ب

بیروڕا