کوردستانی

وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی داهاتی مانگی 12ی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی داهاتی مانگی 12ی دا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچەوە مانگی تشرینی دووەمی 2021 بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "بەداخەوە وەزارەتی دارایی عیراق (200 ملیار)  دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عیراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمڕۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan