کوردستانی

وادەی کۆتایی هاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆتایی هاتنی  دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2021ی سەرجەم ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەمشێوەی خوارەوەیە:

- سبەینێ یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی وەزارەتی کارەبان و وەزارەتی شارەوانی وەزارەتی گەشتوگوزار دابەش دەکرێن.

- رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمان وە ئەنجومەنی وەزیران 
و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

- رۆژی سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.

بە دابەشکردنی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2021 کۆتایی پێدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند "بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم شوێنانە لە داهاتی مانگی 12 خەرج دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan