کوردستانی

دانپێدانانی گروپێکی تیرۆریستی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانپێدانانی گروپێکی تیرۆریستی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەستگیرکردنی گروپێکی ویلایەتى شیمال بەغداى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند و ڤیدیۆی دانپێدانانەکەیانی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان گروپێكی ویلایەتى شیمال بەغداى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات، ئەم گروپە پێکهاتبوون لە گروپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەک لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەسەر بکەن". 

ئاماژە بەوەشکراوە "لە یەکێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە یەکێک لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە".

ئەوەش هاتووە "ئەم گروپە هەستاون بە کڕینی چەک و پێداویستیی سەربازیی و ڕەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانرا ئاشکرا بکرێن و ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن".
https://www.facebook.com/KURDISTAN.CT/videos/5664166770267229
س.ر
Qaiwan
Qaiwan