کوردستانی
باوکێک بە هەڵە لەلایەن کوڕەکەیەوە دەکوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک باوکێک لەلایەن کوڕەکەیەوە دەکوژرێت، بەپێی زانیارییەکان کوڕەکە فیشەکی لەدەست دەرچووە و بەر باوکی کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی یەکەمی 2021 لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک کوڕێک فیشەک لە دەستی دەردەچێت و بەر باوكی دەکەوێت دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "رەعد محەمەد"ە و تەمەنی 41 ساڵە، کوڕەکەش لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیرکرا.
س،ر

بیروڕا