کوردستانی

لە رووداوێکی دەگمەندا ژنێک دەستی لە تەوالێتدا گیردەخوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی دەگمەندا ژنێک دەستی لە تەوالێتدا گیردەخوات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ژنێک لە سلێمانى قۆڵى لە تەوالێتى ماڵەکەیاندا گیر دەخوات، دواى هەوڵدانێکى زۆر تیمەکانى بەرگریی شارستانى قۆڵى ژنەکە دوای دوو کاتژمێر دەردەهێننەوە.

بەرگریی شارستانى سلێمانى ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی یەکەمی 2021 رایگەیاند "دواى ئەوەی ئاگادارکراینەوە  لە بوونی رووداوێکی سەیر و دەگمەن کە ژنێک دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێدەکەوێتە ناو تەوالێتى ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت، بەڵام قۆڵی تێدا گیر دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمی رزگارکردنی بەرگریی شارستانی سلێمانی خێرا چوون بەهانایەوە و دوای هەوڵێکی زۆر بە چەند شێوەیەک لە کۆتایدا بە ناچاری لە رێگەی شکاندنی کاشی و سیفۆنەکەوە توانرا بە سەلامەتی رزگاری بکەن، بەبێ ئەوەی زیان بە ژنەکە بگات و تەندروستى جێگیرە".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan