کوردستانی
مەرجەکانی پێدانی تابلۆی نێودەوڵەتی بە شۆفێران دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لێپرسراوى هۆبه‌ى تابلۆكان له هاتوچۆى سلێمانى رایدەگەیەنێت تابلۆى نێوده‌وڵه‌تى ئۆتۆمبێل (تابلۆى باریك) له‌ئێستادا ده‌درێته هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات رسوماتى ئه‌و جۆره تابلۆیه (55) هه‌زار‌ە.
لێپرسراوى هۆبه‌ى تابلۆكان له هاتوچۆى سلێمانى رایدەگەیەنێت تابلۆى نێوده‌وڵه‌تى ئۆتۆمبێل (تابلۆى باریك) له‌ئێستادا ده‌درێته هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات رسوماتى ئه‌و جۆره تابلۆیه (55) هه‌زار‌ە.
موقه‌ده‌م ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د، لێپرسراوى هۆبه‌ى تابلۆكان له هاتوچۆى سلێمانى له به‌رنامه‌ى خه‌ڵك و هاتوچۆ کە لە رادیۆی ترافیک ئێف ئێم پێشکەش دەکرێت رایگه‌یاند "تابلۆى نێوده‌وڵه‌تى ئۆتۆمبێل (تابلۆى باریك) له‌ئێستادا ده‌درێته هاوڵاتییان و ئه‌و كه‌سانه‌شى خوازیارى ئه‌م جۆره تابلۆیه‌ن پێویسته یان مۆڵه‌تى شۆفێرییه‌كه‌یان بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تى یان ده‌فته‌رى گومرگى ده‌ربكه‌ن، گه‌ر ئه‌و دوو مه‌رجه نه‌بێت تابلۆى باریكیان پێ‌نادرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "رسوماتى ئه‌و جۆره تابلۆیه (55) هه‌زار‌ە و به‌سه‌رچوونه‌كه‌شى وابه‌سته‌یە به به‌سه‌رچونى مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه‌كه یان ده‌فته‌رى گومرگییه‌كه،، هەروەها دواى به‌سه‌رچوون رۆژانه بڕى (50) هه‌زار دینار غرامه ده‌بێت".
ناوبراو وتی "ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌م جۆره تابلۆیه بكات، پێویسته چ سزایه‌كى دارایی له‌سه‌ربێت بیدات، پاشان تابلۆى باریكى پێده‌درێت، هه‌روه‌ها كه تابلۆى باریكى پێدرا تابلۆكه‌ى دیكه‌ى لێده‌سه‌ندرێته‌وه".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره تابلۆیه بۆ ئۆتۆمبێلى كرێ و بارهه‌ڵگر ده‌بێت موقه‌ده‌م ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەدا "ئه‌م جۆره تابلۆیه له‌ئێستادا ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلى تایبه‌ته، هەروەها ئه‌م جۆره تابلۆیه ئیجبارى نییه و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، هه‌ركات تابلۆى یه‌كخراوى هه‌رێم – عیراق كاریپێكرا، ئه‌م جۆره تابلۆیه نامێنێت".
س،ر
س،ر
بیروڕا



