کوردستانی
یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و کۆبوونەوە لەبارەی کێشەکانی ئێستای هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چەند پرسێکی دیکە ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی دەباشان دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێێ پرسی یەکڕیزی کورد لە بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بکرێت، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانە.
ئەندامانی شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە عارف تەیفوور، جەعفەر ئێمینکی، مەحمود محەممەد، عیزەدین بەرواری و زەعیم عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خەسرەو گۆران، عەلی حوسێن و رێبوار یەڵدا ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی.
س،ر

بیروڕا