کوردستانی

لە سلێمانی نزیکەی 5000 هەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییان دروستکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی نزیکەی 5000 هەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییان دروستکراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سلێمانی لە رێگەی سێ تیمەوە نزیکەی 5000 هەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییان دروستکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروست کردنی کارتی ڤاکسین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تەنها لەناو سەنتەری سلێمانی لەڕێگەی سێ تیمەوە کەتایبەت کراوە بۆئەومەبەستە توانراوە تائیستا نزیکەی (5000) کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییان دروست بکرێت".

ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت بیبنە خاوەنی کارتی پلاستیکی:

1- دەبێت هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت.
2- ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت.
3-ِ دەبێت سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن کە پێشتر ڤاکسینی وەرگرتووە داواکاری پێشکەش بکات.
4- هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت راستەوخۆ سەردانی سەنتەری دروستکردنی کارتی ڤاکسین بکات، دەبێت هاوڵاتی سەردانی ئەو سەنتەرو مەڵبەند و بنکانە بکات کە پێشتر ڤاکسینی وەرگرتووە.

ئەو پێداوستییانەی هاوڵاتی دەبێت لەکاتی سەردانیکردن پیبێت:

- کارتی وەرگرتنی ڤاکسین.
- فۆتۆکۆپی پاسپۆرت بە ملەوەنی.
-  5000 هەزار دیناری عیراقی بۆ وەسڵی ژمێریاری (38آ).

س،ر
Qaiwan
Qaiwan