کوردستانی

دوا دەکرێت سێ وەزیر بێنە پەرلەمانی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا دەکرێت سێ وەزیر بێنە پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ 32 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوایەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە پرسی رووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر.

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021 بە واژۆی 32 پەرلەمانتار داوای دانیشتنێکی پەرلەمانمان کرد تایبەت بە rووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر و گفتوگۆکردن لەسەر هۆکاری rووداوەکە و خستنەڕووی چارەسەری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەی بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان".

ئاماژەی بەوەشکرد "خوازیارین سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەم پرسەش وەک پرسەکانیتر پشتگوێ نەخات و هەرچی زووترە یاداشتەکە بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، چونکە ئەم ڕووداوە جگەلە زیانی مادی زیانی گیانیشی لێکەوتەوە و لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی هۆکارەکانیدا دوورنییە جارێکیتر رووبەڕووی کارەساتی تراژیدیای تر نەببینەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan