کوردستانی

سەرمایەکی سەخت روو لەناوچەکانی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرمایەکی سەخت روو لەناوچەکانی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "قۆناغى دووەمى کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە، رۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ باران بارین دەستپێدەکاتەوە لە کاتەکانى شەودا باران بارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە باران دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفر بارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت و بەفر و باران بارین رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات تەم دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە رۆژى پێنجشەممە کۆتایی دێت".

ئەوەش هاتووە "نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت پێنجشەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە، لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan