کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر دەکاتەوە ئەوانەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان یان ساڵنامە و مۆڵەتی شۆفێریان ونبووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرجەم هاوڵاتییانی شاری هەولێر وزیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەسەرفەرمانی زارەکی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،هەر کەسێک ساڵیانە یان مۆلەتی شوفێری یان تابلۆکانی ئوتومبێلەکەی بەهۆی لافاوەوە ونبووبێت یان تێکچوبێت قەرەبوو دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچویەک بدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەمەرجێک لەکاتی سەردانیکردنی هاتوچۆ پشتگیریەکی ناحیە یان قایمقامییەت یان بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر بێنێت لەگەڵ خۆی کەتییدا دیاریبکرێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan