کوردستانی
بوومەلەرزە ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر لە باشووری دەریاچەی دەربەندخان روویدا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021 وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند "بەشی بوومەلەرزە لە دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی كاتژمێر 4:14 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە باشووری دەریاچەی دەربەندیخان بوومەلەزرەیەكیان تۆماركردوە بە گوڕی 3.5 پلە رێختەر".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بوومەلەرزەكە 26 كیلۆمەتر لە دووری دەریاچەی دەربەندیخان روویداوە، لەلایەن بەشێك لەهاوڵاتییانیشەوە هەستی پێكرا و زیانی گیانی و مادی نەبووە".
س.ر

بیروڕا