کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کەی دەستپێدەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کەی دەستپێدەکات؟
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2021 کۆتایی دێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021ین.

بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە پێدەچێت دابەشکردنی مووچە بکەوێتە ساڵی تازەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021 وەزارەتی دارایی عیراق 200 ملیارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد، لای خۆشییەوە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند " ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ بۆ ساڵى داهاتووش به‌رده‌وام دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan