عیراقی

موقتەدا سەدر لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە نەجەف، سەردانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بکەن بۆ تاوتوێی تەواوکردنی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەحمەد عەبدولحسێن، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند "سبەینێ چوارشەممە وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی سەردانی حەنانە لە شاری نەجەف دەکەن و لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تاوتوێی تەواوکردنی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانیان دەکەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "سەرۆک و ئەندامانی ھیچ یەکێک لەو سێ وەفدە یەکلایی نەبوونەتەوە کە لەگەڵ سەدر، کورد و سوننە کۆدەبنەوە، بەڵام رەنگە نوری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا یەکێک بێت لە ئەندامانی ئەو وەفدەی، چاویان بە سەدر دەکەوێت".

لە بارەی کۆبوونەوەی مالکی و سەدرەوە باسی لەوەکرد "ئەو دەنگۆیانەی باس لە گرژی لە نێوان سەدر و مالکی لە کۆبوونەوەکەی سەرەتای ئەم مانگە دەکەن دوورن لە راستییەوە، تەنھا ئەو دوو سەرکردەیە بۆچوونی جیاوازیان ھەیە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان