کوردستانی

زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختەی عیراقی دەستیبەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختەی عیراقی دەستیبەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی لە بازگەی بانی مەقان دوو تۆمەتباری بە زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختەی عیراقییەوە دەستگیرکرد. 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە بازگەی بانی مەقان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد بەناوەكانی (ع، و، م) و (م، ف، ح) كە بەڕەگەز لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو دوو تۆمەتبارە بڕی 7 ملیۆن و 300 هەزار دیناری عیراقی  لەجۆری پەنجا هەزاری ساختەیان پێبوە و ویستویانە لەڕێگەی بازگەكەوە بە ئۆتۆمبێلێكی قەمەرە رەنگی رەش داخڵی شاری سلێمانی بكەن".

باسی لەوەشکرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكان پێناسی باری شارستانییەكەی ساختەیە و بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب