کوردستانی

قەرزی بچوك دەدرێتە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی بچوك دەدرێتە هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دەستبكرێتەوە بەپێدانی قەرزی بچوك بە هاوڵاتیان.

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەهۆی خراپبوونی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان پێدانی قەرزی بچوك بە هاوڵاتیان راگیرا، لەئێستادا هەوڵێكمان دەستپێكردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "كار لەسەر ئەوەدەكەین پێدانی قەرزی بچوك بە هاوڵاتیان دەستپێبكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە هەوڵێكمان دەستپێكردووە و پرۆژەیەكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە".

هەروەها وتی "ئەوانەی لەرابردوو قەرزیان وەرگرتووە و ئێستا قەرزەكە دەدەنەوە لەو قەرزەی وەریدەگرینەوە دەمانەوێت دەست بەپێدانی قەرزی بچوك بكەینەوە و بیدەینەوە بە هاوڵاتیان تا بتوانن سودمەندبن لەو بوارەی كە ئیشی تێدا دەكەن".

قەرزی بچوك ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە كە كار و پرۆژەیان هەیە و بەهۆیەوە هەلی كار دەڕەخسێنن، بڕەكەشی لە یەك ملیۆنەوە دەستپێدەكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان