کوردستانی

ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 784 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە " لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 784 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 95 تووشبووش چاکبوونەتەوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan