کوردستانی

وەزارەتى کار فۆڕمى هەلی کار و دامەزراندنی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتى کار فۆڕمى هەلی کار و دامەزراندنی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێم هەلی كار لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ گەجان رادەگەیەنێت و داوادەکات سەردانی  بەڕێوەبەرایەتییەكانی كار بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم یاخود لە رێگەی لینکێکەوە فۆرمەکە پڕبکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گەنجانەی كە ئارەزووی دامەزراندن دەكەن لە كۆمپانیاكان، وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەم هەلەیان بۆ دەڕەخسێنێت و دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كار بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.

باسی لەوەشکردووە "بۆ ئەوەی لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كار بكەن چ لە رێگەی سەردان كردن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كار لە هەرێمی كوردستان یاخود سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن".

کلیک لێرە بکە:

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan