کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە  سبەینێ بەیانییەوە باران بارین و دەستپێبکات و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور دەبارێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوەشەو و سبەىنێ بەیانى رۆژی پێنجشەممە ئاسمانى هەرێمی کوردستان هەوری تەواو بێت لە گەڵ دەسپێکردنى باران بارین لە ناوچەکانى باکور و رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى بەیانى زوودا پاشان باران بارینەکە زیاد دەکات بۆ بارانى مام ناوەند، لە کاتەکانى پێش نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و هەورە تریشقەشى لە گەڵ دەبێت وە لە کاتەکانى دوای نیوڕۆ و شەودا کاریگەریەکەى زیاتر لە سەر ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم، راپەڕین و گەرمیان دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور دەبارێت". 

باسی لەوەشکردووە "ئێستا باران بارین لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان هەولێر دهۆک و سەنتەرى شارى دهۆک هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر هەیە سبەینێ بەیانى هەندێک کات ئاستى باران بارین بگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە بۆ ماوەیەکى کورت لە هەندێ ناوچە وەکو (ئاکرێ، بەردە رەش، کۆیە، هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانى هەولێر)، سبەینێ لە کاتى باران بارین مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ (3-4)کلم".

 بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم-ە:

 پیرمام 0.7 ملم
 دهۆک 6.9 ملم
 زاخۆ 1.4 ملم
 ئاکرێ 2.8 ملم
 بارزان 4.8 ملم
 حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
 سۆران 1.0 ملم
 سمێلان 0.6 ملم
 مێرگەسور 2.0 ملم
 سیدەکان 1.2 ملم

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan