کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کوردستان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی کوردستان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
مەودا میدیا-

مەم بورهان قانع لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە کە پەرلەمانتار دیاری ئەنوەر لە رێگەی گەڕانەوەی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکەی کە شۆفێرەکەی لێیخوڕیوە وەرگەڕاوە، بەڵام خۆی و شۆفێرەکەشی سەلامەتن.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی "کەمێک لەمەوبەر هاوکارم پەرلەمانتار کاک (دیاری ئەنوەر) لە رێگەی نێوان هەولێر- سلێمانی و دوای گەڕانەوەی لە پەرلەمانی کوردستان، ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و خۆشبەختانە تەندروستیی کاک دیاری و شۆفێرەکەیشی باشە و سەلامەتن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan