کوردستانی
لە چەند گەڕەکێکی هەولێر لافاو دروستبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی شەپۆلی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر، بڕیاردراوە لەسەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر جگە لە ئیدارەی سۆران پشووی فەرمی رابگەیەندرێت.
بەهۆی شەپۆلی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر، بڕیاردراوە لەسەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر جگە لە ئیدارەی سۆران پشووی فەرمی رابگەیەندرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "دایک و باوکانی ئازیز، تکایه له دڵه راوکێ مهبن و رایدهگهیەنین که ئهمڕۆ له بهر بارانی بهخوڕ پشووی قوتابخانه دهبێت، پشووهکه سنووری پارێزگای ههولێر جگه له ئیدارهی سۆران دهگرێتهوه و تهنها بۆ پهروهردهش پشوو دهبێ".
بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی باران بارینەوە کە ماوەی دوو رۆژە بەچڕی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە شەوی رابردووەوە لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر لافاو دروستبووە و هاوڵاتییان داوای بەهانەوە چوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
بەپێی ژمارەیەک وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت لە گەڕەکەکانی زانایان، نووسەران، گوڵان، تەیراوە، شۆڕش و لە شەقامی 100 مەترییش لافاو دروستبووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



