کوردستانی
"گێچەڵی سێكسی بەرانبەر رۆژنامەنووسانی مێینە زیادی كردووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان راپۆرتێکی بڵاوکردەووەتەوە و بە پێی راپۆرتەکە، ساڵی رابردوو 187 پێشێلكاری بەرانبەر بە رۆژنامەنووس و دەزگاكانی راگەیاندن كراوە.
لێژنەی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی ساڵی 2021ی ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوەکرد "ساڵی رابردوو 187 حاڵەتی پێشێلكاری لە سەندیكای رۆژنامەنووسان تۆماركراوە، هەروەها گێچەڵی سێكسی بە رۆژنامەنووسانی رەگەزی مێینە زیادی كردووە".
هەر لە راپۆرتەکەدا ئەوەش باسکراوە "جۆری پێشێلكارییەكان بریتی بوون لە، دەستگیركردن، رێگەنەدان و جیاكاری، سووكایەتی، لێدان و هەڕەشە و داخستنی نوسینگە و كەناڵ، هەر لەو ساڵەدا 35 رۆژنامەنووس دەستگیركراون، 61 رۆژنامەنووس رێگەیان لێگیراوە و جیاكاری بەرانبەریان كراوە، 79 حاڵەتی هێرش و سوكایەتی بەرانبەریان تۆماركراون، هەروەها پێنج رۆژنامەنووسیش لێیاندراوە و چوار رۆژنامەنووسیش هەڕەشەیان لێكراوە و سێ نووسینگە و كەناڵی راگەیاندنیش داخراون.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، پێشێلكاریەكان، هەولێر 33 حاڵەت، سلێمانی 20، دهۆك سێ حاڵەت، كەركوك 17، هەریەكە لە هەڵەبجە، خانەقین، موسڵ، بەغدا، نەجەف و یەك حاڵەت و رۆژئاوای كوردستانیش چوار حاڵەت، هەروەها 186 پێشێلكاری بەرانبەر بە رەگەزی نێر بوون و یەك حاڵەت بەرانبەر رەگەزی مێ تۆماركراوە.
ر. ئ.

بیروڕا