کوردستانی
داوایەکی بەپەلە لە پارێزگاری هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر داوا لە هاوڵاتییانی شارەکە دەکات لەبەر سەلامەی خۆیان و گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی پێویست هاتوچۆ کەمبکەنەوە، لەبەر ئەوەی هاتوچۆ لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکاندا وەستاوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "تکایه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆتان سنوورداربکه‌ن، به‌شێک له شه‌قامه گشتییه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه، به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێ".
ئاماژەی بەوەشكردووە "تکایه هه‌وڵاتییانی به‌ڕێز بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگریی شارستانی و پۆلیس و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان".
بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی باران بارینەوە کە ماوەی دوو رۆژە بەچڕی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە شەوی رابردووەوە لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر لافاو دروستبووە و هاوڵاتییان داوای بەهانەوە چوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن
ر. ئ.

بیروڕا