کوردستانی
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بڕیاریی دەستگیركردنی بەپێی مادە (406) لە یاسای سزادان هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بڕیاریی دەستگیركردنی بەپێی مادە (406) لە یاسای سزادان هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە بوونی تۆمەتبارێك لە نێو شاری هەولێر، كە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران فەرمانی دەستگیركردنی هەیە بەپێی مادە (406) لە یاسای سزادان".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "دوای ماوەیەكی كەم توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكەن، تۆمەتبار بەناوی (م. ڤ. ح.) دەستگیربكەن، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران كرایەوە بۆ ئەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بەپێی هەمان ماددەی سەرەوە تەواو بكرێت و رێڕەوی یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر".
س،ر
س،ر
بیروڕا



