کوردستانی
حکومەتی هەرێم لەبارەی تێچووی ئاوی ماڵان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان داتا و زانیارییەکانی پەیوەست بە ئاوی ماڵانی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی ساڵی رابردوودا 117 ملیار دیناری بۆ گەیاندنی ئاوی پاک بۆ ماڵان خەرجکردووە.
بەگوێرەی روونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا 117 ملیار دینار بۆ خەرجی گەیاندنی ئاوی پاک بە ماڵان تەرخانکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەو بڕە تەنها 42 ملیار دیناری لەلایەن هاوڵاتیانەوە گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "بەپێی ستانداردی جیهانی، هەر هاووڵاتییەک ڕۆژانە پێویستی بە 200-250 لیتر ئاو هەیە، لە هەرێمی كوردستان، هەر هاووڵاتییەک ڕۆژانە زیاتر لە 350 لیتر ئاو خەرج دەكات و نرخی هەر مەتر سێجایەکیش لەسەر حکومەت 400 دینارە".
روونیشکراوەتەوە "لە هەرێمی کوردستان 930 هەزار هاوبەشی ئاو هەن، سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڵام تاوەکو ئێستا 67%ی هاوبەشانی ئاو، پێوەری زیرەکیان بەستووە، کە دەکاتە زیاتر لە ملیۆنێک هاوبەش".
ب.م
بیروڕا



