کوردستانی

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێندرێن
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێن ئاماژەی بەوەشکرد پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوێنێ دوایین نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە، بۆ ئەوەی بە داواكردنی بەڵگەنامە یاساییە پێویستەكان لە وەزارەتی پەروەردە. دوای ئەوەش ھەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ئەم مەبەستە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە، بۆ ئەوەی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند "زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێندرێن، هەروەها ھەركاتێك بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە وەزارەتی دارایی، پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

سەبارەت بە گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ئاماژەی بەوەشکرد "گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە پەیوەستە بە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان