کوردستانی
14 رۆژ كرا بە پشووی فەرمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی خشتەی پشووەكانی وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگی داهاتوو 14 رۆژ پشوو دەبێت لە ناوەندەكانی خوێندن و بەشێكیش بۆ فەرمانبەران دەبێت.
بەگوێژەی ساڵنامەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 5ی مارس بەهۆی راپەڕینەوە پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی فەرمانگە و ناوەندەكانی خوێندن.
هەروەها بۆ ناوەندەكانی خوێندن پشوو بەهارە لە 11ی مارسەوە تا 24ی مارس، بۆ فەرمانبەرانییش پێشبینی دەكرێت هیچ رۆژێك نەكرێتە پشوو بەو پێیەی ئەمساڵ 20ی مارس دەكەوێتە هەینی و 21ی مانگ دەكەوێتە رۆژی شەممە كە هەر خۆی پشووە بۆ فەرمانبەران و ئەگەریش هەیە حكومەت وەك هاوكاریەك رۆژی یەكشەممە كە دەكات 22ی مارس بكاتە پشوو بۆ فەرمانبەران بەهۆی نەورۆزەوە.