کوردستانی

عەلوەی سلێمانی بوەتە وێرانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلوەی سلێمانی بوەتە وێرانە
مەودا میدیا-

بەهۆی زۆری هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، شەقام و قیری دەوروبەری عەلوەی سلێمانی بوەتە چاڵ و چۆڵی و ئۆتۆمبێل بە ئاسانی ناتوانێت بەو ناوەدا هاتووچۆ بكات.

سەروەر عەلی، سەرۆكی لیژنەی سەندیكای كشتوكاڵی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەندینجار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان قسەمان كردووە بۆ ئەوەی كێشەی جادە و قیری دەوروبەری عەلوەی سلێمانی چارەسەر بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە چەندینجار داوامان كردووە و لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی كۆبووینەتەوە و هەوڵمانداوە ئەو گرفتە چارەسەر بێت، خۆشمان ئەوە دەزانین كە شوێنە بوەتە وێرانە بەڵام تا ئێستا بۆمان چاكنەكراوە".

باسی لەوەش كرد "ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار و حكومەت هاوكاریمان بكات خۆمان بە باشرین شێوە دەتوانین چاكی بكەین، چونكە قیرەكەی بوەتە  چاڵ و چۆڵی و كاتی خۆی بە باشی قیر نەكراوە".

ئەو هاوڵاتیانەی كە بۆ كڕینی خۆراك و سەوزە و میوە سەردانی عەلوە دەكەن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی توشی كێشە دەبنەوە و ئۆتۆمبێلەكانیان زیانی پێدەگات.

چاككردنی شەقام و چاڵ و چۆڵی قیر لە ئەستۆی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییە بەڵام ساڵانە لە مانگی 11ەوە بۆ مانگی 4 كارەكانی چاككردن و پینەكردن رادەگرن بەهۆی باران و سەرماوە.

Qaiwan
Qaiwan