کوردستانی
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی بە گفتوگۆكانی پەیڕەوی ناوخۆ دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوبات ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە لە بارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب.
رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ جارێكی تر ئەنجومەنی سەركردایەتی لە درێژەی كۆبوونەوەكانی لە بارەی پرسی پەیڕەوی ناوخۆ كۆدەبێتەوە".
وتیشی "دەمانەوێت گفتوگۆ لەسەر پرسی پەیڕەوی ناوخۆ بكەین".
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ پرسی پەیڕەوی ناوخۆ بە تەواوی پەسەندی بكات و كۆتایی به گفتوگۆكانی پەیڕەوی ناوخۆ بهێنێت كە چەندین كۆبوونەوەی لە بارەوە كردووە لە ماوەی رابردوو.