کوردستانی
سێ هەفتەیە ژمارەیەك زیندانی مانیانگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی سێ هەفتەیە ژمارەیەك زیندانی لە ناو چاكسازی گەورانی سلێمانی مانیانگرتووە و وتەبێژی چاكسازی گەورانیش دەڵێت، تا ئێستا بەردەوامن لە مانگرتن.
فەرهاد قادر، وتەبێژی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو زیندانیانە ژمارەیەك زيندانين و تا ئێستا بەردەوامن لە مانگرتن و وتویانە تا ئەو كاتەی بڕیارەكەیان بەسەردا جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبن".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوان مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووەتە، ماوەی ساڵانێكە لە زینداندان و بەشێكی زۆری سزاكەیان تەواوكردووە، پێشتر دەیانتوانی بە مەرج ئازاد بكرێن بەڵام ئەو بڕیارە راگیراوە بۆیە مانیان گرتووە، بەڵام تەندروستیان باشە و لەژێر چاودێریدان".
لە ناو چاكسازی گەورانی سلێمانی ناوه ناوه زیندانیان ماندەگرن و لە ماوەی رابردووشدا چەندینجار بەهۆی بریارەكانی ئیدارەی زیندانیەكەوە گیراوان مانیان گرتووە.