کوردستانی
تا ئەم رۆژە هاوڵاتیانی هەرێمى كوردستان دەتوانن بە خۆڕایی سەردانی ئێران بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزاى خۆڕایی لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق درێژ كردەوە.
دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی كوردستان لە 25ی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2019 بڕیاریدا ڤیزای خۆڕایی بۆ گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عیراق درێژ بكاتەوە تا 25ی شوباتی 2020، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی تر بڕیارەكەی نوێ كردەوە و تا 27ی نیسانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان و گەشتیاران بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی ئێران بكەن.
دوو رۆژ پێش ئێستا عەتا ئەنوەر، بەرپرسی كۆمپانیاو و نوسینگە گەشتیارییەكان لە گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند " وڵاتی ئێران ماوەی ڤیزای خۆڕایی بۆ گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عیراق درێژ دەكاتەوە چونكە بەهۆی ئەو بریارەوە سودێكی زۆری دارایی و ئابووری پێگەشتووە و بەهۆیەوە گەشتیارێكی زۆر سەردانی وڵاتەكەیان كردووە".