کوردستانی
رووداوێك قوربانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی رانیە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستدا، لە رووداوێكی تەقەكردنیشدا كەسێك برینداربوو..
بەپێی زانیارییەكان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2020 بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ رانیە لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لە دەستداوه.
رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی بچوك روویداوە.
لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوو تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی 15 رووداوی هاتووچۆ رویداوە و 36 كەس بونەتە قوربانی.
لە لایەكی ترەوە لە رووداوێكی تەقەكردن لە بەردەم زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كەسێك بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.