کوردستانی

یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆی دەنگی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكرد.

پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لە 77 ماددە پێكهاتووە و پێشتر لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە هەموار كرابوونەوە و دوای چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پەیڕەوەكە پەسەندكرا.

پێشتر رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ جارێكی تر ئەنجومەنی سەركردایەتی لە درێژەی كۆبوونەوەكانی لە بارەی پرسی پەیڕەوی ناوخۆ كۆدەبێتەوە و دەمانەوێت پەیڕەوەكە پەسەند بكەین.".

رزگار عه‌لی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بپارێزین بۆیه‌ به‌ هه‌میشه‌ به‌ گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌و له‌ پێناو پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی كار ده‌كه‌ین، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ وته‌ به‌نرخ و گه‌وره‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ بیری خۆمان ده‌هێنینه‌وه‌ و ده‌كه‌ینه‌ په‌یڕه‌و و سمبولێك بۆ پاراستنی ریزه‌كانی یه‌كێتی كه‌ ده‌ڵێت سه‌روه‌ریمان، گه‌شه‌كردنمان، به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌".

وتيشى "بڕیارمانداوه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كاركردن بكه‌ینه‌وه‌ هه‌م له‌ ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری كوردستان و عیراقیش، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی ده‌بێت، كه‌ به‌شێك بین له‌ ئارامی عیراق و به‌شێك بین له‌ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عیراق".
Qaiwan
Qaiwan