کوردستانی
پارتی هیچ ئامادەكاریيەكی بۆ بەستنی كۆنگرە نەكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیار لەسەر بەستنی كۆنگرە دراوە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك نەكراوە و لیژنەش پێكنەهێنراوە.
عەدنان كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنیا لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی حزب باس لە بەستنی كۆنگرە كراوە و بڕیارێكەو دەرچووە".
ئەوەشی خستەڕوو "زانیاریم نییە ئەگەر لیژنە پێكنەهێنرابێت و هیچ وادەیەكیش بۆ بەستنی كۆنگرە دیاری نەكراوە تەنانەت باس لەوەش نەكراوە لە چ مانگێكدا كۆبوونەوە دەبەستین تەنها بڕیاردراوە ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت".
بەپێی هەندێ زانیاری كۆمسیۆنی عیراق پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاگادار كردوەتەوە كە دەبێت ئەمساڵ كۆنگرە ببەستێت بەپێچەوانەوە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی لەو بارەوە وتی "ئاگاداری ئەوە نیم كە كۆمسیۆن ئاگاداركردنەوەی دابێتە حزبەكەمان".
پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای دروستبوونی لە ساڵی 1946 تا ئێستا 13 كۆنگرەی بەستووە و ئێستاش مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو حزبەیە.