کوردستانی

وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی یەکێک لە هاوسەرۆکانی دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی یەکێک لە هاوسەرۆکانی دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی  لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌چێتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ  وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی  لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌چێتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەفدەکە پێکهاتووە لە لاهور شێخ جەنگی و سەعدی ئەحمەد پیرە و ئاڵا تاڵەبانی و شێرکۆ میروەیس کە دەچنە بەغدا".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆتایی هاتووە، هەروەها بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی سیاسی یەکێتی کە یەکێک بوو لەو ئەرکانەی لە کۆنگرەدا سپێردرا بە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژارد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان