عیراقی
عەللاوی لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمشەو سێشەممە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆببێتەوە.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداركراوینەتەوە كە ئەمشەو كاتژمێر 7 كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "تەنها ئەوەندە ئاگاداركراوینەتەوە كە كۆبوونەوە هەیە، پێم نەوتراوە بەرنامەی كۆبوونەوەكە لەسەر چ بابەتێكە بەڵام بەدڵنیایەوە لە بارەی پرسی كابینەی نوێی حكومەت دەبێت".
وتیشی "تەنها نوێنەرانی كورد بەشداری ناكەن بەڵكو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش دەچنە بەغداو كۆبوونەوەیان هەیە".