کوردستانی
دەنگۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەنگۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە گوایە یەکێک لە کرێکارە بیانییەکانی کارگەیەکی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی توشی ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام بەڕێوبەری بنکەی تەندروستی ئەو ناحیە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
دکتۆر ئیسماعیل ئەمین، بەڕێوبەری بنکەی تەندروستی ناحیەی بازیان سەبارەت بە دەنگۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی توشبوون ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ناحییە کە کرێکارێکی بیانییە بە مەودا میدیا راگەیاند "هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی بازیان تۆمار نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چاودێری سەرجەم ئەو کرێکارە بیانیانە دەکات کە لە کارگەکان کار دەکەن".