کوردستانی
دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان گوندی ئاوەسپی و ناحییەی خان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا بەهۆی رووداوەکەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان گوندی ئاوەسپی و ناحییەی خان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئۆپڵ کەشۆفێر و سەرنشینەکانی پێشمەرگە بوون لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە وەرگەڕان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئەنجامی رووداوەکە دوو پێشمەرگە بەناوەکانی (مسعود رەحمان ڕەحیم ) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی ناحییەی جەبارە و (مستەفا عەزیز ولی ) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی قەزای خانەقین گیانیان لەدەستدا".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "لە رووداوەکەدا پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربووە".